بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ژووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیشانگای نێونەتەوەیی «ئاسایشت، بەرەڤانی و پیشەسازیی جەنگی» لە بەغدا چالاکەو پیشانگاکە بە ئامادە بوونی کۆمپانیاو نوێنەرایەتییەکان و کەرەستەو تفاقی بەرگریکارانەی ١٣ وڵات و پتر لە ٦٠ کۆمپانیا خەریکە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.
چالاکیی ئەم پیشانگایە ھەتا سبەینێ شەممە پێنجەمی مارچ لە شوێنی پیشانگای نێونەتەوەیی بەغدا بەردەوام دەبێت و داگری خستنەڕووی بەرھەمی بەرگریکارانەو ئاسایشتی و جەنگی بە چەکی قورس و سوک و مام ناوەندی،فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ڕادار، ماکێتی کۆپتەر، فڕۆکەی شەڕکەر ، تانک، زرێدار، سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانی، تاکبەر، ڕۆکێت و موشەکی تانک شکێن و ھەموو جۆرە جل و بەرگێکی سەربازییە.
وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە بۆ پێنجەمین جارە لە پیشانگای بەرەڤانیی عێراق بە خستنەڕووی بەرھەمی جۆربەجۆر ئامادە بوونێکی چالاک و کارای ھەیە.
342/